سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی ئه‌وروپی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسایی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له ووڵاتی نه‌رویجه ، پێشوازی له‌و گشتپرسییه میللییه ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو ، داواش له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات پشتیوانی گه‌لی كوردبن له به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسیندا.
به‌رێز ( ئه‌یهان جاف ) ئه‌مینداری گشتی سه‌نته‌ره‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه كه مافی چاره‌ی خۆنووسین مافی هه‌موو گه‌ل و كۆمه‌ڵه مرۆییه‌كانه به‌چاپۆشین له‌وه‌ی له ئیتنیك ، نه‌ژاد ، ڕه‌نگ ، لایه‌نداری یان رۆشنبیرییان ، ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م عورف و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دانێیانپێداناوه ، به گویره‌ی ئه‌و مافه‌ش هه‌ر گه‌لێك ئازاده له‌وه‌ی كه قه‌واره‌ی سیاسی خۆی دیاری بكات به‌و شێوه‌یه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، ئه‌مه‌ش له هه‌ردوو به‌ندی یه‌كه‌م و به‌ندی (55) ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه كه گه‌لان مافی چاره‌ی خۆنووسینیان هه‌یه و گرنگیشه په‌یوه‌ندی ئاشتییانه و دۆستانه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ببه‌ستن. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مافه له هه‌ردوو په‌یمانی تایبه‌ت به (مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان) و (مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كان) ی ساڵی (16 / كانونی یه‌كه‌می / 1966 ) كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه گه‌ڵاڵه‌كراون جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. به‌رێز “ئه‌یهان جاف ” ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و گشتپرسییه قۆناغێكی مێژوویی تازه‌یه له مێژووی گه‌لی كورددا و پێویسته له كۆتاییشدا بگاته بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی دیموكراسی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ كه گوزاره له هیواو ئاواته‌كانی گه‌لی كورد بكات و ماف و داواكارییه ڕه‌واكانیان به‌دیبێنێت كه به‌رهه‌می قوربانیدانی گه‌لی كورده به درێژایی ساڵانی دوورودریژی خه‌بات و تێكۆشانیان له پێناو بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی ئازاد و سه‌رخۆی خۆیان. هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌شدا سه‌نته‌ركه داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه پێویسته هاوكار و هاریكاری گه‌لی كوردبن له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه ڕه‌وایه له‌م قۆناغه گرنگه‌ی ئێستایاندا و به‌ره‌نگاری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش ببنه‌وه كه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له گه‌لی كوردستانی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و عورف و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندی كردوون و دانیپێداناون.
27. سبتمبر. 2017 / by AIHAN JAF /
المكتب الرئيسي بالنرويج - الادارة التنفيذيه, بيانات اعلامية /
0 comments